بەرەبەیانی ڕۆژی ههینی ١٧ی سەرماوەز، چەند مووشەکێک لەنزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.
شایانی باسە، لەدوای ئاراستەکردنی مووشەکەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوە لەدەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناو باڵیۆزخانەکە چالاک کراوەتەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند مووشەکێک بەر باڵیۆزخانەکە کەوتوون و دۆخی لەناکاو راگەیەندراوە. تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆیان لەبەئامانج گرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق رانەگەیاندووە.
جێگای ئاماژەیە، لهماوهی رابردوودا بهرهی مقاوهمهتی ئیسلامی رایگهیاندبوو، به ئامانج گرتنی ئهمریكا له عێراق و سوورییە بۆ پشتگیرییهكانی واشینگتۆن دهگهڕێتهوه، له شەڕی حهماس و ئیسرائیل. سابرینا سینگ وتەبێژی پێنتاگۆن باسی لەوەکرد، تاكوو ئێستا ٧٨ هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوورییە و بەهۆشیەوە ٦٦ سەرباز و کارمەندیان برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سووک بووە و هەموویان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.