درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوت و گازی ئاغاجاری
هەینی ۱۷-۰۹-۱۴۰۲   |  08-12-2023
ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەز، کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی “ئاغاجاری”، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزاەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا سەرلەنوێ بە هێنانە گۆڕی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست، نەمانی ئاستەنگییەکانی مافی هەمیشەیی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی پارە کەم کراوەکان لە ماڵیاتی ساڵەکانی ڕابردوو و بەکردەوە دەرهێنانی ماددەی ١٠” خوازیاری جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان بوون.