ڕاگوێزرانی سێ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرەج
دوشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۲   |  11-12-2023
لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم سێ بەندکرا بە مەبەستی بەکردەوە دەرهاتنی حوکمی ئێعدامەکەیان، گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرەج.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سەرماوەز، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرەج.