فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە لایەن ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی
دوشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۲   |  11-12-2023

ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە قەدەغەکرانی چوونەدەرەوەی خۆی و بنەماڵەکەی بە بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات بڵاو کردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: من پرسیارم لە بەرپرسەکانی دادستانیی تاران کرد کە من و بنەماڵەکەم بە سزای کام تاوان دەبێ مافمان وەکوو شارۆمەندێکی ئێرانی پێشێل بکرێ و چوونەدەرەوەمان قەدەغە بکرێ، بەڵام هیچ وڵامێکی ڕوونم وەرنەگرت. مەگەر بەپێی یاساکان، بڕیاری قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە بە بەرپرسی دادوەری نییە؟ ئەگەر هەیە بۆچی لەلایەن ناوەندی دادوەرییەوە شتێک بە ئێمە ڕانەگەیەندراوە تاکوو بزانین بە کام تاوان چوونەدەرەوەمان قەدەغە کراوە. ئەڵبەتە خۆم دەزانم، تەنیا تاوانی ئێمە ئەوەیە کە بنەماڵەی “ژینا ئەمینی”ن.