زانکۆی مەدەنی ئازەربایجان لە تەورێز وەکوو یەکێک لە ناوەندە فێرکارییەکانی باڵا و چالاک لە بواری خوازیاری لە سەرەتای بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”یەوە تا ئێستا ئامانجی سەرکوتکردنی ڕێکخراوانەی هێزە ئەمنییەکانی حیراسەت بووە و لەو دوایییانەدا ئەو گوشارانە بە سازکردنی دۆسیە و تێکەڵکردنی بنەماڵەی چالاکە خوێندکارییەکان، گەیشتووەتە لووتکەی خۆی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،خوێندکارەکانی “زانکۆی مەدەنی ئازەربایجان” هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخێک کە لەو کەشەی زانکۆ بۆیان ساز کراوە لە درێژەدان بە خوێندن بێبەش دەکرێن. هەروەها پەیوەندی گرتن لەگەڵ دایک و باوکی خوێندکارەکان بەمەبەستی بەرەنگاریی خوێندکارەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە دەستووری کاری حێراسەتی زانکۆدایە. هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ئەمنییەتی کردنی زانکۆی مەدەنی تەورێز، چەند کەس لە خوێندکارانی تەنیا بەهۆی “هاوڕێیەتی نزیک”یان لەگەڵ “ئاڕمیتا پاویەر”، چالاکی خوێندکاریی دەستبەسەر و شەو لە خەوتنگەکانیان دەرکراون. بەوتەی یەکێک لە خوێندکارەکان، لە چەند حاڵەتی تایبەتیدا کارفەرماکانی حێراسەتی زانکۆ مەدەنیی تەورێز، لەو هەڵبژاردە نەگونجاوانە کە ناوەندە ئەمنییەکان پێیانداون، خوێندکارە ناڕازییەکان و چالاکەکانیان لەگەل هەڕەشەکردن بە ئامانجی بەرتیل وەرگرتن لە خوێندکارەکان و پەیوەندی سێکسی لەگەڵیان لەژێر گوشار داناوە. ئەو خوێندکارە هەروەها ڕایگەیاندووە: ئێستا عیسا سەیف، بەرپرسی نووسینگەی حیراسەت، کارفەرمایەک بە ناوی ئەبولعەلایی کە لە نیگابانی بە یەکجاری دوای سەرکوتکردنی خوێندکارەکان بووەتە یاریدەری حیراسەت و کەسێکی دیکە بەناوی شەوقی، خاوێنکەرەوەی مەلەوانگە کە ناوبراویش بەهۆی بەشداری کردنی چالاکانەی لە سەرکوتکردن بووە بە کارفەرمای حێراسەت و هەروەها، کارفەرمایەکی ژن بە ناوی جەوادپوور، بەرپرسی کومیتەی ئینزباتی، ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان لە دەرکردنی سزای دوورخرانەوە و دەرکردنی خوێندکارەکان و پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکانیان و هەڕەشەکردن لە خوێندکارەکان هەیە.”