فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانبەختکردنی پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی پیرانشار
دوشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۲   |  11-12-2023

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاوڕێ «عومەر مامەڕەش» ناسراو بە «عومەر کۆمەڵە» هاوڕێ و تێکۆشەری دێرین، دڵسۆز و کەسایەتی ناسراو و بەھەڵوێستی گوندی پەسوێ وناوچەی “لاجان”ی سەر بە شاری پیرانشار، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰ی سەرماوەز، دوای ۴ مانگ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشیکی که به هۆی جەڵتەی مێشکەوە توشی ببو، ماڵئاوایی لە ژیان کرد و دڵە گەورە و پڕ لە ھیواکەی بە ئازادی و یەکسانی بۆ ھەمیشە لە لێدان کەوت. 
هاوڕێ عومەر لە ساڵی ١٣٤٢ لەدایک بوو. هەر لە سەرەتای لاویەتییەوە لەگەڵ دەرد ومەینەت و کار و زەحمەت ئاشنا بوو و بۆ ڕزگاری له داب و نەریتی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری، ریگا کاری سۆسیالیزم و پەیوەست بوون به ڕیزەکانی کۆمەڵەی هەڵبژارد و ڕاشکاوانە له هەر کۆڕ وکۆمەڵێکدا دیفاعی له کریکاران و زەحمەتکێشان دەکرد. له وساڵانەی که ناوچەکه له دەست هێزی پێشمەرگەدا بوو، ماڵی کاک عومەر وەک بنکەیەکی کۆمەڵە وابوو و بەتەواوی هێزیەوه تێدەکۆشا بو ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی. هاوڕێ عومەر له هه کۆڕ وکۆمەڵێکدا به قسه ساده وشیرینەکانی خەڵک و به تایبه ت لاوانی هان دەدا بو خەبات له دژی تەواوی شێوازەکانی هەڵاواردن و دەستەبەرکردنی کومەڵگایەکی دور له ستەم و چەوسانەوه. له ساڵانی ڕابوردوشدا هاوڕێ عومەر، همیشە چالاکانە لە ڕێوڕەسمەکانی ئەوەڵی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار و هەشتی مارس، ڕۆژی جیهان ژن و رێوڕەسمەکانی دیکە بەشداری دەکرد و زەحمەتی زۆری دەکێشا و بەردەوام سەرقاڵی ئاگاکردنەوەی خەڵک بە تایبەت لاوان بوو. هاوڕێ عومه‌ر كه‌سایه‌تێكی زۆر خۆش نێو و جێگایی مه‌تمانەی خه‌ڵكی ناوچەی لاجان و شاره کانی پیرانشار ونەغەده بوو. هاوڕێ عومەر هەمووکات و تا دوا ساتەکانی ژیانی لەسەر ئامانجەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕێبازی سووری سۆسیالیستی و هاوڕێیانی گیان‌بەختکردوومان وەفادار مایەوە و هەر دەم باسی ژیانی سەربەخۆ و یەکسانی له نیوان چین و توێژەکانی کومەڵگای دەکرد.
به داخ و کەسەرێکی گرانەوه کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممه پاش حەفتەیەک بەستەری بوون له نەخۆشخانەی شاری پیرانشار، دڵەگەورە و به سۆزەکەی هاوڕێ عومەر له لیدان کەوت ودرێژی ڕێبازه پڕ له شانازییەکەی به هاوڕێیان وهاوسەنگەرانی سپارد.
تەرمی پیروزی هاوڕێ عومەر کاکەڕەش دوانیوەڕۆی ئهمڕۆ به بشداری جەماوەرێکی بەرینی ناوچەکه و هەروەها دۆستان و هاوڕێیانی له شارەکانی مەهاباد، نەغەدە، شنۆ و پیرانشار، له گورستانی پەسوێ ئه سپەردەی خاک کرا. 
ئێمه بەم بۆنەوه لە قووڵایی دڵمانەوە پرسه وسەره خۆشی خۆمان  ئاڕاستەی بنەماڵەی ئازیزی، ھاوڕێیان و ھاوسەنگەرانی و خەڵکی ئاوایی پەسوێ و ناوچەی لاجان ودەورووبەر دەکەین .

بەرز و بەڕێزەوه یادی هاوڕێ عومەر و پڕ ڕێبوار بێ ڕێگا پڕ له شانازییەکەی