سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان و گواستنەوەی بۆ بەندیخانە
سێشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۲   |  12-12-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، سەعدوڵڵا ڕەسووڵپوور، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان دوای ئەوەی لەلایەن لقی جێبەجێکاریی داواکاریی گشتی و شۆڕشی شاری بۆکان بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەز ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی “هەوڵی تێکدانی ئاسایشی میللی”، سزای ٩ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە ١٣ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد بوو.