فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود
چوارشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۲   |  13-12-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پاوه‌ به‌ناوی “فه‌ردین” به‌ ته‌قه‌ی ڕاستەوخۆی هێزه‌ چەکدارەکانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود بریندار بوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌، له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “بله‌بزان”ی سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ به‌ ناوی فه‌ردین له‌بەشی لاقیه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار و ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌.