فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
پێنجشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۲   |  14-12-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، سزای سێدارەی عوبەید مەحموودی، خەڵکی گوندی “قوڕی قەڵا”ی سەر بە شارۆچکەی شاهۆی شاری ڕوانسەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوە لە ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی مەرزیە حاسڵی، خەڵکی گوندی “مسکیناوا”ی سەر بە شاری ڕوانسەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
مەرزیە حاسڵی ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٠ لە ماڵی خۆیان چووەتە دەرەوە و ڕۆژی هەینی، ٢ی ڕەزبەر، تەرمەکەی لە جادەی کامێران دۆزرایەوە.