بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگای فەریدە وەیسی
هەینی ۲۴-۰۹-۱۴۰۲   |  15-12-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی فەریدە وەیسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێهگولان، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەمشارە بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا، فەریدە وەیسی سەبارەت بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، بەرگریی لە خۆی کردووە. دادوەر لەم دادگایەدا، بابەت و ڤیدیۆکانی ئەم چالاکە مەدەنییەی سەبارەت بە “ژنوشیاری”، وەکوو فاکتەر بۆ پڕوپاگەندە دژی نیزام ناو بردووە. فەریدە وەیسی، ڕۆژی ١٩ی سەرماوەز، بانگهێشتنامەیەکی بۆ ئامادەبوون لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی دێهگولان سەبارەت بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، پێ گەیشتبوو. بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩، ئەم چالاکە مەدەنییە لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرابوو.