فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانبەختکردنی دایکی سێ گیانبەختکردووی کۆمەڵه له شاری سنه
هەینی ۲۴-۰۹-۱۴۰۲   |  15-12-2023

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی پنجشەممه ٢٣ی سەرماوەز، دایه “نەزیفه شەعبانی” دایکی سێ گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، هاوڕێیان “هورموز، ڕەحمەت و ماریا” تەرەقی له شاری سنە ماڵئاوایی له ژیان کرد.
تەرمی ئەم دایکە کۆڵنەدەر و خەباتکارە دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاوایی “ئارەنان” لە چەمشاری سنە بە ئامادەبوونی بنەماڵە، خزم و دۆستان و هەروەها جەماوەرێکی زۆر لە خەڵکی شاری سنە و ناوچەی چەمشار ئەسپردەی خاک کرا.
جێگای ئاماژەیە، هاوڕێ “هورموز” ناسراو بە مەنسوور، سالی ١٣٦٢ لە زیندانی شاری سنە تیر باران کرا و هاوڕێ “ڕەحمەت تەرەقی” ساڵی ١٣٦٥ لە ئاوایی دەرەویان فارس لە ناوچەی ساراڵ لە شەڕێک لە گەڵ بەکرێگیراوانی ڕژیمدا گیانی بەختکرد. هەروەها هاوڕێ “ماریا تەرەقی” ساڵی ١٣٦٢ لە زیندانی ئێڤینی تاران بەدەست جەلادانی ڕژیم ئێعدام کرا.
ئێمه بەم بۆنەوه لە قووڵایی دڵمانەوە پرسه و سەره خۆشی خۆمان  ئاڕاستەی بنەماڵەی ئازیزی دایە نەزیفە و خەڵکی ئاوایی ئارەنان و ناوچەی چەمشار ودەورووبەر دەکەین .
یادی دایە نەزیفە و هەموو دایکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان بەرز و بەڕێز بێ.