فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەدوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
دوشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۲   |  18-12-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عادڵ پیرۆزی” تەمەن ٢٨ ساڵ، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی ٢٧ ڕۆژە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا بە هیچ شێوەیەک مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ نەدراوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە ماوەی ڕابردوودا جگە لەوەی کە چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لێی قەدەغە کراوە، وەزارەتی ئیتلاعاتی لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەری و بێبەشی کردووە. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بانگهێشت کراوە و پاش سەردانی بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، عادڵ پیرۆزی لە پاییزی ساڵی ١٣٩٧ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەو هاووڵاتییە لە پاییزی ساڵی ١٣٩٨دا، دوای تێپەڕاندنی ٦ مانگ لە سزای دوو ساڵی بەندکرانەکەی، ڕۆژی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٨ لە زیندانی ناوەندیی مەریوان ئازاد بوو.