فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۲   |  18-12-2023

لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، خانەنشین کراوانی ئەم ناوەندە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە ڕێپێوان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، بۆ جارێکی دیکە لە شارەکانی ئیسفەهان، تەورێز و زەنجان، هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە ڕێپێوان و لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “وادە و بەڵێنەکان جوان بوون، بەڵام هەمووی درۆ بوون”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.