فەرزاد گوڵ محەممەدی، بەندکراو لە زیندانی سنە و خەڵکی شاری کامیاران، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە. ناوبراو پێشتریش بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی گوازرابووەوە و دواتر گەڕاندرایەوە بۆ بەندی گشتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، فەرزاد گوڵ محەممەدی، بەندکراوی تەمەن ٢٣ ساڵە و خەڵکی گوندی «پاڵنگان» سەر بە شاری کامێران بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی زیندانی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە ژووری تاکە کەسییەوە بۆ بەندی گشتی گواسترایەوە و جێبەجێکردنی سزاکەی یەک هەفتە دواخرا. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی لە بەندی گشتییەوە و بۆ ژووری تاکە کەسی زیندانی سنە گواسترابوویەوە. فەرزاد گوڵ محەممەدی، هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.