فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گەمارۆی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ١٤ کەس و کۆمپانیا لە چوار وڵاتدا
چوارشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۲   |  20-12-2023

ئەمریکا لە چوار وڵاتدا، گەمارۆی خستە سەر ١٤ کۆمپانیا و کەس، کە پشتیوانییان لە بەرنامەی پەهبادیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کردووە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ سەرماوەز، ئەمریکا ڕایگەیاند، تۆڕیکی پێکهاتوو لە ١٠ ڕێکخراو کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرهەمهێنان و دابینکردنی پارچەی پەهبادە هێرشبەرەکانی ڕژیمی ئیسلامیەوە هەیە، گەمارۆ داوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا، ئەم تۆڕە لە ئێران، مالێزی، هۆنگ کۆنگ و ئەندۆنزی چالاکە و دابینکردنی پێکهاتە سەدان هەزار دۆلارییەکان، بۆ ڕێکخراوەکانی سەر بەهێزی ئاسمانی سپای پاسداران و بەرنامە پەهبادییەکانی ڕژیمی لە ئەستۆیە.
ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرهەمهێنانی نایاسایی و بڵاوکردنەوەی پەهبادی کوشندە لەلایەن ڕژیمی ئیسلامیەوە و گەیاندنیان بۆ هێزە نیابەتییەکان و هەروەها بۆ ڕوسیە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی زیاد کردووە و سەقامگیریی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا لەسەر دانانی گەمارۆ دژی بەرنامە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی و بەرنامەی پەهبادی کە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهانی تێکداوە، بەردەوامە.