فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ماشەڵڵا کەرەمی لە دادگا بە پێنج تاوان تۆمەتبار کرا
پێنجشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۲   |  21-12-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەز، کۆمیتەی بەدواداچوون بۆ بارودۆخی بەندکراوان ڕایگەیاند کە لە لقی ١١ی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕژیم لە شاری کەرەج، ماشەڵڵا کەرەمی باوکی “مۆحەمەد مێهدی کەرەمی” تۆمەتبار کراوە.
بەپێی بڕیاری دادگا ماشەڵڵا کەرەمی بە تاوانی ئەندامەتی لە دەستە و گرووپ بە مەبەستی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی ڕژیم، پڕوپاگەندە دژی نیزام، بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان، دروستکردنی گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات و بێڕێزی بە عەلی خامنەیی تۆمەتبار کراوە.
جگە لە ماشەڵڵا کەرەمی، ٨ کەسی دیکەش لەلایەن دادسەرای ڕژیمەوە حوکمی دەستبەسەرکرانیان بۆ درچووە و بە تاوانبار ناسراون.
ماشەڵڵا کەرەمی، پێشتر بە کەڵک وەرگرتن لە هەستی خەڵک تۆمەتبار کرابوو، بەڵام ئەمجارە ئاماژە بەم تۆمەتە نەکراوە و بیڕێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی جێگای گرتووەتەوە.
ماشەڵڵا کەرەمی لە ڕۆژی ٣١ی گەلاوێژدا لە گەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی لەسێدارەدانی کوڕەکەی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەر کرا، هێزەکانی ڕژیم لە کاتی هێرشکردن بۆ سەر ماڵی ناوبراو، وێنە، کەلوپەل و مێداڵیای کۆڕەکەیان تێکشکاند.
ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی زیاتر لە سێ مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا لەژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدا بووە، هەروەها بڕیار بووە کە لە ڕۆژی ١٤ی سەرماوەزدا یەکەمین دانیشتنی دادگای پێڕاگەشتن بە ئەو تۆمەتانەی کە بە سەریدا سەپاوە بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆکاری نادیار ئەو دادگایە دواخراوە.