فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خوڕەماوا
شەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۲   |  23-12-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانبار، سزای سێدارەی “کەرەموڵڵا لوڕستانی” تەمەن ٥٠ ساڵ و “حسێن پاپی” تەمەن ٤٣ ساڵ، دوو بەندکراوی خەڵکی شاری بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەماوا جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن پاپی ٧ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هەروەها کەرەموڵڵا لوڕستانی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣ ساڵ خۆیشاردبوویەوە، دواجار دەستبەسەر کرا. شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی سەرماوەز، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی خوڕەماوا گواسترابوونەوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو کەسە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراونەتەوە.