بەڕێوەچوونی لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی شەممە
یەکشەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۲   |  24-12-2023
ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانبار، لانیکەم پێنج کوبوونەوەی جۆراوجۆ لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پۆستەکانی فشار قەوی کارەبا لە بەرامبەر ڕێکخراوی کاروباری دامەزراندن لە تاران، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی کرماشان لە بەرامبەر ئوستانداری ئەمشارە، هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی بەرهەمهێنانی کاغەز “دیبا” لە شووشتەر و کرێکارانی گرووپی میللی ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.