خۆکوژی پێنج خوێندکار لە پارێزگای ئیلام
دوشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۲   |  25-12-2023
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “ئێعتماد” سەر بە ڕژیم، لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا پێنج خوێندکار لە شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نێونجی تەمەنی ئەو خوێندکارانەی کە خۆیان کوشتووە، لە نێوان ١٣ تا ١٩ ساڵ بووە. ناوی ئەم پێنج خوێندکارە بریتییە لە، “ساناز قەمبەری” خوێندکاری قۆناغی کۆتایی دواناوەندی، “باران قەمبەری” خوێندکاری قۆناغی مام ناوەندی، “ئاتیا نووری” ١٧ ساڵ تەمەن، عەبدوڵڵاهی “ناسناو نادیار” خوێندکاری ساڵی دووهەمی ناوەندی و ” فایەز سەعادەت” خاوەن بڕوانامەی دیپڵۆم، کە دەستیانداوەتە خۆکوژی.