کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی خانەنشین کراو لە چەندین شاری ئێران
دوشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۲   |  25-12-2023
ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی خانەنشین کراو لە شارەکانی قەزوێن، تاران و مازەندەران و هەروەها چەندین شاری دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و هەروەها وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەئاست، “بەکردەوە دەرنەهاتنی یاسای یەکسان سازی” و “بارودۆخی نالەباری ژیانیان” کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.