فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە
دوشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۲   |  25-12-2023

بەندکراوێک بە ناوی “محەممەدڕەزا مێهرەبان” خەڵکی قوروە کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار، محەممەدڕەزا مێهرەبان، بەندکراوی خەڵکی قوروە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی سنە گواسترایەوە. جێگای ئاماژەیە، محەممەدڕەزا مێهرەبان پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە بە ئەگەری زۆر لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.