فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێڕاگەیاندنی تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لەدژی بەیان فەرەجوڵڵاهی
دوشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۲   |  25-12-2023

بەگوێرەی ئەو ئاگادارینامەیەی بۆ بەیان فەرەجوڵڵاهی نێرادراوە، ناوبراو دەبێت کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە ئامادە بێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ژنە چالاکە مەدەنییە تۆمەتی “دەربڕینی هاوپشتی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی” و “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” دراوەتە پاڵی. ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکەی بێبەری و بێبەش کراوە و هەروەها باری تەندروستیی جەستەیی و دەروونیشی ناجێگیر و نالەبار بووە. بەیان فەرەجوڵڵاهی ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ئەمساڵ پاش ٤١ ڕۆژ دەستبەسەر بوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی دوو ملیارد تمەن و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لە ماڵی خۆیان و لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.