فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود
سێشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۲   |  26-12-2023

موختار شیعری، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری شاری نەوسوود و کەیوان محەممەدزادە، کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون. ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار، موختار شیعری، کۆڵبەری لاوی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان و کەیوان محەممەدزادە، خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، لە سنووری کێلێی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندار بوون. موختار شیعری دوای برینداربوون بەهۆی سەختی برینەکانییەوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواستراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە. هەروەها کەیوان محەممەدزادە بە چەکی ساچمەیی لاقی بریندار بووە و ئێستا بارودۆخی تەندروستی جێگیرە.