ڕۆژانە لانیکەم ٧١ کەس لە ئێران بەهۆی پیسبوونی هەوا گیانیان لەدەست دەدەن
پێنجشەممە ۰۷-۱۰-۱۴۰۲   |  28-12-2023
وەزیری تەندروستی ڕژیم ڕایگەیاند کە ساڵانە نزیکەی ٢٦ هەزار کەس لە سەرتاسەری ئێران بەهۆی پیسبوونی هەوا گیانیان لەدەست دەدەن.
لە کاتێکدا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پیسبوونی هەوا لە شارە گەورەکانی ئێران گەیشتووەتە لوتکە، وەزیری تەندروستی، دەرمان و ئامووزشی پزیشکی ڕایگەیاند کە ساڵانە نزیکەی ٢٦ هەزار کەس لە سەرتاسەری ئێران و ٧ هەزار کەس لە تاران بەهۆی پیسبوونی هەوا گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.
ئەم ئامارە نیشان دەدات کە ڕۆژانە نزیکەی ٧١ کەس لە ئێران بەهۆی پیسبوونی هەوا گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.