برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە بانە
هەینی ۰۸-۱۰-۱۴۰۲   |  29-12-2023
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە کۆڵبەران، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بەفرانبار، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، دەسترێژیان کردووەتە سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەران و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “کاوە محەممەدی” و “یووسف چیچوران” خەڵکی شاری سەقز برینداربوون.