بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، کرێکارێک بە ناوی “فەرهاد خالدی” خەڵکی ئاوایی “سێ گورگ”ی سەر بە چاڵدران و دانیشتوویی ورمێ ، لە کاتی کاردا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزکەرەوە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، کرێکارێکی دیکە بە ناوی “یونس عەلیزادە” خەڵکی ئاوایی “بەرازان” سەر بە ناوچەی مەرگەوەر کە لە کارگەکانی ورمێ خەریکی کار کردن بوو ، لە کاتی کاردا تووشی ئاگر کەوتنەوە بووە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە ساڵانە بە سەدان کرێکار بەهۆی ڕەچاو نەکرانی پێوەرەکانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار و کەمتەرخەمی دەوڵەت لەئاست پێڕاگەیشتن بە پاراستنی ئەمنییەتی گیانی کرێکاران، دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار و بەهۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار یان کەم ئەندام دەبن.