فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و ڕاگوێزرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانەکەیان بۆ زیندانی ناوەندی شنۆ
یەکشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۲   |  31-12-2023

رۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “خۆشناو عەینی” دانیشتووی ئاوایی ق”سینگان” کە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “ئەندام بوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شنۆ راگوێزرا.
خۆشناو عەینی لە رێکەوتی ٢٢ی پوشپەڕی پارەکە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا رۆژی ٢ی گەلاوێژی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو . هەروەها رۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، پێنج هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “مۆحسین عەزیزی ، یوسف ڕەحمانی، بەهمەن مەحموودی ئازەر ، یەعقوب مەحموودی ئازەر و پیرۆت تابناک” خەڵکی شنۆ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکانیان دەستبەسەر و گواسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەمشارە.
شایانی باسە، ئەم پێنج هاووڵاتییە کە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی شنۆ بە تۆمەتی “ئەندام بوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”  مەحکوم کرابوون و بە پێی حوکمەکان “بەهمەن و یەعقوب مەحموودی ئازەر” هەر کامەیان بە ٧ ساڵ زیندان، “یوسف ڕەحمانی” بە ٢ ساڵ و ٥ مانگ زیندان ، “مۆحسین عەزیزی” بە ٢ ساڵ زیندان و “پیرۆت تابناک” بە ٢ ساڵ زیندان مەحکوم کراون. جێگای ئاماژەیە، یەعقوب و بەهمەن مەحموودی ئازەر، رۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی پارەکە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لە رێکەوتی ١٣ و ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ بە شێوەی کاتی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوون. هەروەها پیرۆت تابناک ، یوسف ڕەحمانی و مۆحسین عەزیزی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە رێکەوتی ٢٦ و ٢٧ی گەلاوێژی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوون.