لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “سەعید یووزی” چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی “وێزیەر” سەر بە شاری کامیاران و دانیشتووی کەرەج لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەر کرانی سەعید یووزی لە ماڵەکەی خۆیدا لە فەردیسی کەرەج لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجامدراوە و بەشێک لە کەرەستەکانی ناوبراو وەکوو مۆبایلەکەی لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
سەعید یووزی، کۆتایییەکانی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٤ لە شاری سنە دەستبەسەر و لە ئاکامدا لە ڕۆژی ٣ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٥، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازادکرابوو. ئەو چالاکە کرێکارییە، کۆمیتەی بەدواداچوونی سازکردنی دامەزراوە کرێکارییەکان بووە و هەتا ئێستا چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکراوە و دەستبەسەرکراوە.