ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە وڵاتی ژاپۆن
دوشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۲   |  01-01-2024

رۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧ و ٤ دەهۆمی ریختێر، ناوەندی وڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیە بە دیان خانووبەرە ڕووخاون و زیانێکی زۆری بە خەڵک گەیاندووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک ورد لەسەر قوربانیان یاخود برینداربووانی ئەم بوومەلەرزەیە ڕانەگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم بوومەلەرزەیە لە ناوچەی “نۆتۆ” لە پارێزگای ئیشی کاوا ڕوویداوە.