هاووڵاتیەکی خەلکی شاری سنە سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
چوارشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۲   |  03-01-2024
سەنعان نەورۆزی، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان” بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، سەنعان نەورۆزی، تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی سنە، لە لایەن دادگای سنەوە بە تۆمەتی “ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان” بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا. سەنعان نەورۆزی لە ١١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری نیزام” دەستبەسەر کرا. ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانان ساڵی ١٤٠٢ لە دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان” دادگایی کرا.
هەروەها لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١دا سزای سێ ساڵ هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.