دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
هەینی ۱۵-۱۰-۱۴۰۲   |  05-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، ئارمان مینبەری تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “نییەر” و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. شایانی باسە، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی بارودۆخ و چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکان لەم بارەیەوە هیچ وەڵامێکیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.