ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانبار، “وەفا ڕەسووڵی ئازەر”، لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار دوای بانگکران بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکردنەکەی بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.
بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، وەفا ڕەسووڵی ئازەر مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە تۆمەتی “سووتاندنی بە ئەنقەستی بەنێری ئیدارەی ئیتلاعات” سزای ١١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران، بەتۆمەتی “نافەرمانی کردن لە هێزەکانی دەوڵەت” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی “بەشداری کردن لە تێکدانی ئاسایشی گشتی” ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و ٤٠ زەربە شەلاق بەسەریدا سەپێندرابوو. شایانی باسە، وەفا ڕەسووڵی ئازەر ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری پارەکە، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گواسترابۆوە. ناوبراو لە ئاکامدا دوای ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون، ڕۆژی هەینی ٨ی گوڵانی ئەمساڵ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازادکرابوو.