بانە دەستگیرکردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمەوە
شەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۲   |  06-01-2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەرکرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەرفان حسینی تەمەن ٣٢ ساڵ لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی سەقز ڕاگوێزرا.
تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.