فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی سیری و ئاغاجاری
یەکشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۲   |  07-01-2024

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەی سیری و ئاغاجاری، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەت نەوت و گازی دوورگەی سیری و ئاغاجاری، هەر وەک باقی هاوکارەکانیان لە شیرکەتەکانی نەوت لە دوورگەکانی لاوان و بەهرەگان، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” بوون و بە کۆبوونەوە لەشوێنی کارەکەیان، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.