فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی فواد فەتحی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی تاران
دوشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۲   |  08-01-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، بە هۆی چڵک کردنی گوێیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی تاران کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کرێکارییە پاش پشکنینی پێویست بۆ زیندانی ئێڤین گەڕێندراوەتەوە. ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری و سزای تەکمیلی مەحکووم کرابوو.
دادگا، ئەم چالاکە کرێکارییەی بە “ئەندامەتی لە “کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”، “هەوڵدان دژی تەناهیی وڵات” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، تۆمەتبار و بەپێی حوکمی دەرکراو، ناوبراو بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری، قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی ٢ ساڵ، قەدەغەبوونی ئەندامەتیی ناوبراو لە گرووپ و دەستەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کراوە. جێگای ئاماژەیە، فواد فەتحی ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و لە لایەن لێپرسی لقی ٧ی دادسەرای ئێڤینەوە تۆمەتەکەی بۆ ڕوون کرایەوە.