هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا
سێشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۲   |  09-01-2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سیامەند مینا” خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی گوندی “گردەبەردان” لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هێزێکی زۆری ئیتلاعات، کاژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵ، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و کۆمەڵێک کەرەستەی شەخسی خۆی و کوڕی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەریی ناوبراو زانیارییەکی دروست و ورد لەبەر دەستدا نییە.