کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی زەرەرمەندانی شیرکەتی کینگ مانی لە تاران و مەشهەد
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە زەرەرمەندانی شیرکەتی کینگ مانی لە بەرامبەر بینای وەزارتی پیشەسازی و مەعدەن و بازرگانی شارەکانی تاران و مشهەد، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە خوازیاری بەدەستهێنانەوەی سەرمایە بەتاڵانچووەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی جەوازی شیرکەتی بادران گوستەران(کینگ مانی) و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ کارمەندانی خەتاکار بوون.