فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كه‌م ئه‌ندامان له‌ كرمان و قوم
پێنجشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۲   |  11-01-2024

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌م ئه‌ندامانی شاره‌كانی كرمان و قوم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی نالەباری ژیان و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ماوه‌یێكه‌ كه‌م ئه‌ندامانی ئێران كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ و هه‌ر حه‌فته له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆده‌بنه‌وه‌. كه‌م ئه‌ندامان خوازیای به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ماده‌ی ٢٧ی یاسای پشتیوانی له‌ كه‌م ئه‌ندامان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، دابینكردنی بودجه‌ی پێویست له‌ لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٣ و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ وه‌كوو یارمه‌تی له بێهزیستی وه‌ری ده‌گرن.