فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی ئاغاجاری
پێنجشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۲   |  11-01-2024

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت، شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجاری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی دیكه‌ لە دژی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه ‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو ماڵیات له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی بوون.