ئاماری ئێعدامەکان لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت. بەپێی ڕاپۆرتەکان (کە بەداخەوە ئاماری حەقیقیی ئیعدامەکان هەمیشە زیاتر لە ئاماری ڕاگەیەندراون)، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ کەس ئێعدام کراون. لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا هەر سێ ڕۆژ یەک کەس ئێعدام دەکرێ. زۆربەی ئەم کەسانە بەتاوانی قەتڵ، ئیعتیاد و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر و موحاربە و دژایەتی لەگەڵ ڕژیم دەکوژرێن. لەناو ئێعدامکراوندا ١٧ ژن و ژمارەیەک منداڵ بەدی دەکرێن. بەداخەوە لە ڕۆژانی داهاتووشدا لیستی دوورودرێژتر لە ئێعدامکراوان بەڕێوەیە. مەترسیی ئێعدامی زیاتری زیندانیانی سیاسی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیعتڕازاتی خەڵک لە ساڵی ١٤٠١ لەسەر شانی خانەوادەی زیندانیانی سیاسی قورسایی دەکات. بەندکراوانی سیاسیی ناسراو بە “منداڵەکانی ئێکباتان” مەترسیی ئێعدامیان لەسەرە و هەر ئێستا موجاهد کورکور و ڕەزا ڕەسایی لەبەردەم مەترسیی ئێعدامی فەوری دان.
بێگومان ئەم وەزعیەتە نەتەنها بەم ئێعدامانە کۆتایی نایە، بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵک دەکرێنە قوربانیی ئیعدام و کوشتار. لە جەرگەی شەڕی دەسەڵاتە فاشیست و تیرۆریستەکاندا، لە شەڕی نێوان دوو گرووپی تیرۆریستی ئیسلامیدا کە بەرەیەکی خودی کۆماری ئیسلامییە، هەفتەی ڕابردوو لە کرمان شایەدی مەرگی نزیک بە ١٠٠ کەس بووین. شەڕێک کە خەڵک تێیدا کراونەتە گۆشتی بەردەم تۆپی سیاسەت و ڕەقابەتی جەنایەتکارانەی ئەم گرووپانە، هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵک و ئامانجەکانی ئەوانەوە نییە. ڕژیمی تاوانکار بە مەزلوم نەمایی و بە هەڵخڕاندنی هەستی خەڵک، بۆ دیفاع لە خۆی و بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی نگریسی دەسەڵاتەکەی کات دەکرێ. ئەم دەسەڵاتە لە ئیدامەدا ژمارەیەک بە تۆڵەی بومبگوزارییەکان دەستگیر و ئێعدام دەکات.
پێویستە بەر بەم ئێعدامانە بگرین. ئەم چەکە دژەئینسانە دەبێ لە چنگ ئەم ڕژیمە دەربێنین. ناڕەزایەتیی بەرین بەدژی شەپۆلی ئێعدامەکان لە گۆشە و کەناری جیهان لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کەوتووەتە ڕێ. شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان پشتوانی لە هەموو حەرەکەتێکی سیاسی و هەوڵێکی هوشیارانە دەکات بۆ ڕاگرتنی ئێعدامەکان و بۆ ئازادیی بەندکراوانی سیاسی. بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و میتینگەکان، لەقاودانی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕاگەیاندنی ئێعدامەکان و دەستگیرییەکان لە میدیاکان، پێکهێنانی هاودڵی و هاوپشتی لە نێوان خەڵکی جیهان و فشار هێنان بۆ ناوەندە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتەکان لەڕێگەی خەڵکی ئەم وڵاتانە بەدژی کۆماری ئیسلامی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئێعدامەکان، پێکهێنانی سیمینار و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی و ناردنی هەواڵ بۆ میدیا جیهانییەکان، هەروەها پێکهێنان و ڕێکخستنی کەمپەینی هەڵوەشاندنەوەی ئێعدام لە دەستووری کاری ئەم شۆرایە و ئەندامان و هاوکارانیدایە. لە هەر شوێنێک کە هەین، چ بە ڕێکخستنی سەربەخۆ و چ لەگەڵ گرووپە مرۆڤدۆستەکانی دیکە لە دەرەوەی وڵات ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ هاوکاری لەپێناو ڕاگرتنی ماشێنی ئێعدام و لەپێناو ئازادیی بەندکراوانی سیاسی ڕادەگەیەنین.
ئێعدام، ئەم کردەوە دزێوە، ئەم ئامرازەی کوشتنی بەشێک لە کۆمەڵگا، لەلایەن کۆماری ئیسلامی یان هەر دەسەڵاتێکی ترەوە بەڕێوەبچێت، پێویستە بخرێتە زبڵدانی مێژووەوە. جیهانی ئێمە و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی شیاوی دنیایەکی باشترە.
نا بۆ ئێعدام!
ئازادیی بێ شەرت و مەرجی سەرجەم بەندکراوانی سیاسی!
بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی!
بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم!
٢٠ی مانگی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی
واژۆکان: سازمانی ئیتحادی فیدائیانی کۆمۆنیست، ئیتحادی سۆسیالیستی کارگەری، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کارگەری – حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەدائیان (ئەقەلیەت) و هەستەی ئەقەلیەت