فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێک بەدەستی کوڕەکەی خۆی لە مێهران
هەینی ۲۲-۱۰-۱۴۰۲   |  12-01-2024

ژنێکی خەڵکی شاری مێهران بە هۆکاری ئەو شتەی کە ناوی دەنێن “کێشەی خێزانی” لە لایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژرا. بە هەژمارکردنی ئەو حاڵەتە ئەوە دووەمین حاڵەتی ژنکوژییە لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینی لە پارێزگای ئیلام.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، ژنێکی خەڵکی مێهران کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ناوەکەی نەزانراوە، لە لایەن کوڕەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە بەکارهێنانی چەک کوژرا. سەرچاوە خۆجێییەکان هۆکاری کوشتنی ئەو ژنەیان بە کێشەی خێزانی ناوبردووە و ڕایانگەیاندووە کە کوڕەکەی گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان بووە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، ئەوە دووەمین ژنە کە لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە (کەمتر لە ١٠ ڕۆژ) لە پارێزگای ئیلام کوژراوە.