کۆبوونەوەی کرێکارانی قەتاری شاری لە ئەهواز
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022
ڕۆژی چوارشەممە 13ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کرێکارانی نیگابان لە پڕۆژەی دروست کردنی قەتاری شاری ئەهواز، لە ناڕەزایەتی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەستەکانیان، لە شوێنی کارەکەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
یەکێک لە کرێکارانی ناڕازیی لەو کۆبوونەوەیەدا وتی ، ئێمە 113کرێکاری نیگابان لەم پڕۆژەیەدا، ماوەی 15مانگە حەقدەستەکانمان لە لایەن شیرکەت و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانەوە پەرداخت نەکراوە.
ئەو کرێکارە ناڕازییە هەروەها وتی، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم پڕۆژەیە چەندین ساڵە وەستاوە و داخراوە، لانیکەم نزیکەی 900 کرێکاریش بە وەستان و داخرانی ئەم پڕۆژەیە، بێکار کراون.