سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، دوو بەندکراو لە زیندانەکانی کرماشان و قەزوێن ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزای سێدراەی بەندکراوێک بە ناوی “مەیسەم حەبیبی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە کە ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی پێنجشەممە لە زیندانی ناوەندی کرماشان حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات. لە لایەکی دیکەوە، بەرەبەیانیی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “براسپی” سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ، بەناوی “فلیت عابدی”، تەمەن ٥٥ ساڵ لە زیندانی “چوبیندەر”ی قەزوین جێبەجێ کرا. شایانی باسە، فلیت عابدی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “هەڵگرتنی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر”، دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی قەزوێن، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەو دوو بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لایەن میدیاکانی ڕژیم بەتایبەت میدیاکانی دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، لانیکەم ١٢ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون.