فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
هەینی ۲۲-۱۰-۱۴۰۲   |  12-01-2024

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی، “یاسین  ئەعزەمی”، “ئومێد خاکی”، “ئەیووب بەدری”، “پەیمان وەیسی” و “ئەنوشیروان هۆشەنگی”، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و لانیکەم چوار کەسیان بە ناوەکانی یاسین ئەعزەمی، ئومێد خاکی، ئەیووب بەدری و ئەنوشیروان هۆشەنگی دەستبەسەر کردووە. لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکاندا، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباریش پەیمان وەیسی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ئەو پێنج کەسە بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان” بووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە بە سەرنجدان بەوەیکە وەزارەتی ئیتلاعات لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هەواڵی دەستبەسەرکردنی چەند کەسی لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکانی ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کرماندا ڕاگەیاندبوو، مەترسیی ئەوە لە ئارادایە کە ئەو کەسانە لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکاندا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێی دژ بە خۆیان لەوبارەیەدا بکرێن.