فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود
هەینی ۲۲-۱۰-۱۴۰۲   |  12-01-2024

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی “محەممەد ڕەشیدپوور” لە سنووری بانە و “ئەکبەر ڕازنەهان” و “دلاوەر فەرامەرزی”، دوو کۆڵبەری خەڵکی پاوە لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، ئەکبەر ڕازنەهان و دلاوەر فەرامەرزی، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “تین”ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود بریندارکران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەکبەر ڕازنەهان لاقی شکاوە و دلاوەر فەرامەرزی لاقی بە سەختی بریندار بووه. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز بە ناوی محەممەد ڕەشیدپوور لە سنووری “کەندەسوور”ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.
شایانی باسە، ئەو سێ کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان لە شاری پاوە و بانە گواستراونەتەوە.