دواخرانی حەقدەستی کرێکارانی شیرکەتی ڕامپکۆی چابەهار و بەردبڕی تاکستان
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەردبڕی پاسارگاد لە تاکستان، باسیان لە دواخرانی بڕی ٩ مانگ لە حەقدەست و مەزایاکانیان کردووە.
ئەم کرێکارانە هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ٢١ مانگە حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئمین ئیجتماعی پەرداخت نەکراوە. لە لایەکی دیکەوە، کرێکارانی شیرکەتی “ڕامپکۆ”ی چابەهار، باسیان لە دواخرانی بڕی چوار مانگ لە حەقدەست و مەزایاکانیان کردووە. بەوتەی ئەم کرێکارانە، لە مانگی ڕەزبەرەوە هەتا ئێستا هیچ حەقدەستێکیان پێ نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە بارودۆخی ژیانیان لەوەیکە هەیە زیاتر سەخت تر بێت.