فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی کرێکارانی بەندەری مەجیدیە لە ماهشەهر
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022

بە پێی ڕاپۆرتی یەکیەتی ئازادی کرێکاران لە ئێران، ژمارەیەک لە کرێکارانی بەندەری مەجیدیە لە شاری ماهشەهر لە ناڕەزایەتی بە دواخران و پەرداخت نەکردنی حەقدەستەکانیان و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی، لە شوینی کارەکەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
یەکێک لە کرێکارانی ناڕازیی لەو کۆبوونەوەیەدا وتی، پەیمانکارەکەمان لە پەرداخت کرانی حەقدەستەکەمان خۆی بواردوەو هیچ جۆرە گرێبەستێکی کاریی لەگەڵمان واژۆ نەکردووە، بۆیە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئێمەی کرێکار لە بەردەم دورخرانەوە لە کارەکانمان قەرار بگرین.
هەروەها وتی، ئەو پەیمانکارە دەیەوێت، دوای دورخرانی ئێمە لەسەر کارەکانمان، لە شاری دێزفولەوە کرێکار بهێنێت و دایانبمەرزێنێت.