فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی کرماشان، شووش، کەرخە،حەوت تەپە، خوزستان و ئەهواز لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها بە دەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “ڕەزمەندەگانی دوێنی، برسییەکانی ئەمڕۆ” و هەروەها بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تەنیا لە شەقامەکان دەتوانین مافەکانمان وەرگرین”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.