ئازادی ئێلاهە محەممەدی و نیلووفەر حامێدی بەدوای ٤٠٠ ڕۆژ بەندکرانیان
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ئێلاهە محەممەدی و نیلووفەر حامێدی، دوو هەواڵنێر کە هەواڵی گیانلەدەستدانی “مەهسا ئەمینی”یان بڵاو کردبووەوە، بەدوای ٤٠٠ ڕۆژ بەندکران، لە زیندانی ئێڤین ئازاد بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو هەواڵنێرە کە لە کاتی گیانبەختکردنی مەهسا ئەمینی و دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران، دەستبەسەر کرابوون، بەدانانی وەسیقەی ١٠ میلیارد تمەنی بۆ هەر کامیان، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران. جێگای ئاماژەیە، ئێلاهە محەممەدی هەواڵنێری ڕۆژنامەی “هەم میهەن”ە کە ساڵی ڕابردوو بۆ ئامادە کردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی مەهسا ئەمینی چوو بووە شاری سەقز، بەدوای بڵاوکروونەوەی ڕاپۆرتەکەی لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.