کۆبوونەوەی کارمەندان و پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی مێهرگانی مەشهەد
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022
بەپێی ڕاپۆرتی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران، ژمارەیەک لە کارمەندان و پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی مێهرگانی مەشهەد لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن و جێبەجێ نەکردنی داخوازیەکانیان لە بەرامبەر دەرگای چوونەژورەوەی ئەو نەخۆشحانەیە کۆبوونەوە.
ناڕازییان دەڵێن، سەرەڕای تێپەڕینی دوو مانگ لە بیلاتەکلیفی نەخۆشخانە و هەڵپەساردن و پەراوێزخستنی کارمەندان، هیچ بەرپرسێکی پەیوەندیدار حازر بە وەڵامدانە و پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانمان نیین.